بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ویستی گەشە و پێشکەوتنی زیاتر لە بواری پیشەی ئەتۆمی لە هەموو بوارەکان و هەروەها گۆڕینی ڕوانین و سەرەنجەکانی ئەم چەند ساڵە لە دژی ئێران لە ڕاسپاردە سەرەکییەکانی چالاکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بووە.
سەید جەواد ئەحمەدی، جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و کارگێڕی کۆمپانیای وەبەرهێنانی مادەی سەرەتایی و سووتەمەنی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ساڵی 1403 ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و لە بواری دۆزینەوە وەکوو یەکەم قۆناغی سووتەمەنی لە چاو ساڵی ڕابردوو بەرز بوونەوەی سەداسەدیمان هەبوو. و لە بواری دۆزینەوەی تەواوکەریشدا لە چاو ساڵی ڕابردوو بەرز بوونەوەی 24 لەسەدیمان هەبوو و لە بواری کانگا و هەڵکۆڵینی مادەی تیشکداریشدا نزیک بە 34 لەسەد بەرز بوونەوەمان هەبوو.
ناوبراو وتیشی: لە کارخانەکانماندا توانیمان ڕێژەیەکی گونجاو لە بەرهەمهێنانی کێکی زەردمان هەبێت و بە تەماین کە کارخانەجاتی کێكی زەرد لە سەرتاسەری ناوەندە کانگاییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە سەرتاسەری وڵات پەرەپێبدەن و لە هەر کوێ کە کاری کانگایی دەکرێت ئەوا کارخانەی کێکی زەردیش چالاکی بکات.

جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بەرز بوونەوەی سەداسەدی دۆزینەوەی زەوینی، پێشکەوتنی 34 لەسەدی بواری کانگا و وەبەرهێنانی 42 تۆن کێکی زەرد وەکوو دەستکەوتە گرینگەکانی ئەو بوارە لە ساڵی 1403 ناوی برد.
News ID 54408
Your Comment